چ دەبێ گـــــەر لــــــە رەقیبم دڵــــــم ئـــازاری ببێ..؟
هــــەر گـــــوڵی بولبول بێ حوکمە دەبێ خاری ببێ
مانیعە بۆ گـــــوزەری دڵ لـــــە روخت زوڵفــی سیاە
گەنجی بێ هەر طەرەفی شەرطە دەبێ ماری ببێ
زەحمەتە عـــــوقدەیی خــــــاطر بە ویصـالت وا ببێ
قـــەدەغەی بۆسە دەکــــەی دا لەبی من باری ببێ
نایەڵـــی لەذذەتی وەصـڵت لـــــە دڵا جەوری رەقیب
شادمــــانیی نییە بـــۆ ئــــەو کەسە ئەغــیاری ببێ
لە ڕەهی کەشمە کەشا جــانی هەمیشە عـــەدەرە
عاشقی بـــــێ دڵ ئەگـــــەر دولبەر عـــەییاری ببێ
بە شەوێ ڕەنـگە بەدڵەد بێ لە غەم و طوولی فیراق
گـــەر طەبیبم وەکـــــوو مــــن دیدەیـــی بێداری ببێ
جان نیثاری ڕەهی جانانەیە (ســـــــــــــالم) بە ئەبەد
لە تەکــا تێغی جـــــەفا گـــــــەر دڵـــی ئینکاری ببێ